وابریارە رۆژی ھەینی داھاتوو لەمیانی یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید لەنێویاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ی ھاوشاری بکات و بۆ ئەو مەبەستە یانەی شاھانە سەرقالی خۆئامادەکردن و ئەنجامدانی یەکەکانی مەشق و راھێنانە . لەچەند یاری رابردوی یانەی شاھانەدا چەند یاریزانێكی دوچاری پێکان بوون و لەپێکھاتەی یانەکە دوور کەوتنەوە و ئامادەنەبونیشیان لەپێکھاتەی یانەکەدا بۆشایی گەورە دروست دەکەن ، کە ئەوانیش ھەریەک مارسیلۆ و رامۆس و ڤاران و ئۆزیل بوون و ترس و نیگەرانی خستە دلی ھاندەرانەوە . بەلام ئەمرۆ لەھەوالێکی مژدە بەخش بۆ ھاندەران و ئاشقانی یانەی ریال مەدرید مالپەری فەرمی یانەکە وێنەی یاریزانانی یانەکەی بلاوکردەوە کەسەرقالی خۆ ئامادەکردن و ئەنجامدانی مەشق و راھێنانن بوون و لەنێو یاریزانەکانیشدا ھەریەک لە رامۆس و مارسیلۆ و ئۆزیل بینراون . ئەم ھەوالە بۆ تەواوی یاریزانان و ھاندەرانی یانەی ریال مەدرید ئەوپەری مایەی خۆشحالی بوو ، چونکە یانەی شاھانە دوای ئەوەی ھەردوو نازناوە گرنگەکەی لەدەست دا ( جامی یانە پالەوانەن و خولی لیگا ) تەنھا دەستکەوتی ئەو یانەیە لەم وەرزەدا بەدەستھێنانی جامی شای ئیسپانیایە و بۆیە گەرانەوە و بەشداریکردنی ھەریەک لەو یاریزانانە بۆشاییەکی گەورە لەریزی یانەکە پڕدەکاتەوە
ئاوێزه سپۆرت
ئاوێزه سپۆرت