WELCOME to site xor
 
Picture
سبه‌ی
لە یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی ئەوروپا (یۆرۆلیگ)دا، یانەی چیڵسی ئینگلیزی پاش ئەوەی لەیانەی بەنفیکای پورتوگالی بردەوە، توانی ببێتە پاڵەوان.
له‌سه‌ره‌تای‌ یاریەكه‌ یانه‌ی‌ به‌نفیكا باشتر یاریده‌کرد، به‌ڵام ئه‌نجامی‌ یاریه‌كه‌ له‌ گێمی یه‌كه‌مدا به‌بێ‌ گۆڵ كۆتایی هات، لەگێمی دوه‌مدا چیڵسی‌ به‌ گڕوتینێكی‌ زۆره‌وه‌ هاته‌ نێو یاریه‌كه‌ و توانی‌ له‌ له‌رێگه‌ی‌ فیرناندۆ تۆرێسی‌ ئیسپانیەوە‌ لە خولەکی 60 دا گۆڵی‌ یه‌كه‌م تۆمار بكه‌ن، خۆشی‌ ئه‌و گۆڵه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ نه‌خایاندو پاش هەشت خولەک، یانه‌ی‌ به‌نفیكا گۆڵی به‌رامبه‌ریان به‌لێدانی‌ سزا له‌ رێگه‌ی‌ ئۆسكار كاردۆزۆی‌ پارگوایی‌ تۆمارکرد.
ئەنجامی یارییەکە تا كۆتا خوله‌كه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ مایەوە، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو و له‌ خوله‌كی‌ 93 دا، چیڵسی لەڕێی یاریزان ئیڤانۆفیچه‌وه‌ گۆڵی دوەم و بردنەوەیان تۆماکردو بونە پاڵەوان.
هاوكات یانه‌ی‌ چێڵسی‌ بوه‌ یه‌كه‌م یانه‌ی‌ ئه‌وروپی‌ كه‌ بتوانێت له‌ دو وه‌رزی‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كدا، نازناوی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپاو خولی‌ یۆرۆ لیگ به‌ده‌ستبهێنێت.

 
Picture
وابریارە رۆژی ھەینی داھاتوو لەمیانی یاری کۆتایی جامی شای  ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید لەنێویاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ی ھاوشاری بکات و بۆ ئەو مەبەستە یانەی شاھانە سەرقالی خۆئامادەکردن و ئەنجامدانی یەکەکانی مەشق  و راھێنانە .  لەچەند یاری رابردوی یانەی شاھانەدا چەند یاریزانێكی دوچاری پێکان بوون و لەپێکھاتەی یانەکە دوور کەوتنەوە و ئامادەنەبونیشیان لەپێکھاتەی یانەکەدا بۆشایی گەورە دروست دەکەن ، کە ئەوانیش ھەریەک مارسیلۆ و رامۆس و ڤاران و ئۆزیل بوون و ترس و نیگەرانی خستە دلی ھاندەرانەوە  .  بەلام ئەمرۆ لەھەوالێکی مژدە بەخش بۆ ھاندەران و ئاشقانی یانەی ریال مەدرید  مالپەری فەرمی یانەکە وێنەی یاریزانانی یانەکەی بلاوکردەوە  کەسەرقالی خۆ ئامادەکردن و ئەنجامدانی مەشق و راھێنانن بوون و لەنێو یاریزانەکانیشدا ھەریەک لە رامۆس و مارسیلۆ  و ئۆزیل بینراون .  ئەم ھەوالە بۆ تەواوی یاریزانان و ھاندەرانی یانەی ریال مەدرید ئەوپەری مایەی خۆشحالی بوو ، چونکە یانەی شاھانە دوای ئەوەی ھەردوو نازناوە گرنگەکەی لەدەست دا ( جامی یانە پالەوانەن  و  خولی لیگا ) تەنھا دەستکەوتی ئەو یانەیە لەم وەرزەدا بەدەستھێنانی جامی شای ئیسپانیایە و بۆیە گەرانەوە و بەشداریکردنی ھەریەک لەو یاریزانانە بۆشاییەکی گەورە لەریزی یانەکە پڕدەکاتەوە

ئاوێزه‌ سپۆرت

 
Picture

بەرگریكاری بە توانای هەلبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانشستەریونایتد (ریۆ فێردیناند) لە دوای ئەوەی شەوی یەك شەممەی رابردوو توانی بۆ جاری شەشەم نازناوی خولی پریمەرلیگ بەدەست بێنێت لە دوای ئەو یارییە و لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە دوای ئەوەی كە توانی 81 یاری بۆ هەلبژاردەی تۆپی پێ وولاتەكەی ئەنجام بدات لەمەودوا نایەوێت جارێكی تر لە ریزی هەلبژاردەكەی یاری بكات .یاریزانی ناوبراو یەكەم جار سالی 1997 لە یاری هەلبژاردەكەی بەرامبەر هەلبژاردەی كامیرۆن بەشداری لەگەل هەلبژاردەكەی كرد و ئێستاش دەلێت بەهۆی ئەوەی كە تەمنی 34 سالە و باشتر وایە گۆرەپا ن بۆ لاوەكان چۆل بكات ئەو بریارەی داوە .

 
Picture
بەرێوەبەری پێشووی وەرزشی یانەی سانتۆسی بەرازیل (ڤیسێنتێ كاسیۆنێ) لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كەوا وەرزی داهاتوو یاریزان و هێرشبەری بە توانای ئەو یانەیە (نیمار دۆس سانتۆس) لە ریزی یانەی بایرن میونیخ یاری دەكات لە ژێر چاودێری راهێنەری ئیسپانی پێپ گواردیۆلا .ئەمە لە كاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە هەبوو كە دوای كۆتایی هاتنی قارەمانێتی كیشوەرەكان كە بریار وایە لەو وولاتی بەرازیل بەرێوە بچێت بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە بە شێوەیەكی فەرمی دەست بە گفتوگۆكردن بكەن لەگەل یاریزانی ناوبراو بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزی یانەكەیان بەلام بەرپرسی پێشووی یانەی سانتۆس بە دلنیاییەوە دەلێت كە نیمار بە یاریزانی یانەی باڤاری بزانن چونكە وەرزی داهاتوو لە ریزی ئەو یانەیە یاری دەكات .



XoR